AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٣ ١٨:١٠

سەرۆک کۆماری ئێران:

داخوازیی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ دانوستان/ پاشەکەوتی دراوی ئێران جێی نیگەرانی نییە

داخوازیی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ دانوستان/ پاشەکەوتی دراوی ئێران جێی نیگەرانی نییە

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند هەندێ وڵاتی بەشدار لە شەڕی تێکەڵ ، داوای دانوستانیان کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە داخوازی هەندێ وڵاتی ئەورووپایی بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران، وتی: چەندین جار رامانگەیاندووە کە پاشەکەوتی دراوی وڵات جێی نیگەرانی نییە.

وتیشی: ئەمڕۆ لە دۆخێکداین کە زۆربەی گەمارۆکان پووچەڵ بووەتەوە و بەرهەم هێنان زیادی کردووە و رێژەیەکی بەرچاو نەوت هەناردە دەکەین و بازرگانی 40 تا 50 لە سەدیمان لە ناوچەکە هەیە و پەیوەندی دەرەکی بازرگانیمان باشە.

راشیگەیاند کە دوژمن دوای ئەوەی لە گەمارۆکان شکستی هێنا دەستی کرد بە شەڕی تێکەڵی و لەوەشدا دۆڕا.

News ID 44984

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha